ئازادی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی شنۆ
شەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۱   |  20-08-2022
شەهاب میهەنخا بەندکراوی سیاسی خەڵکی میراوای شنۆ دوای تێپەڕکردنی یەک لە سەر سێی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکان،شەهاب میهەنخا ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەزی هەمان ساڵ و دوای ١١٧ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. شەهاب میهەنخا ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ئیتلاعاتی ورمێ لە ژێر ئەشکەنجە و ئازار بووە و دوای ئەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازراوەتەوە. ناوبراو لەو ماوەی نزیک بە ٤ مانگەدا لە دەستبەسەرگە بووە، لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و مافی دیتنی بنەماڵەی بێبەش بووە.