ئازادی کاتی هاوڵاتیەکی خەڵکی شنۆ لە زیندان
پێنجشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۱   |  18-08-2022
یووسف ڕەحمانی هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، دوای مانگێک دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
یووسف ڕەحمانی خەڵکی گوندی” خورشت” سەر بە شاری شنۆ ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی پووشپەڕ،بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و بۆ ورمێ گوازرایەوە.
