فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 ئازادی کاتی هەڵسووراوێکی کرێکاری خەڵکی سنە
یەکشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۱   |  14-08-2022

دانیشتنی دادگای یەدی بەهاری زەڕ چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، لە دادگای شاری دەماوەند بەڕێوە چوو و ئەم چالاکە کوردە دوای ئەوەی تۆمەتەکانی پێ ڕاگەیەندرا بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان یەدی بەهاری زەڕ لە دانیشتنی دادگادا بە هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات، پەیوەندی لە گەڵ کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردوستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران، پێکهێنان و بەڕێوەبردنی گرووپی دژی شۆڕش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمەتبار کراوە.

یەدی بەهاری زەڕ خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند سەر بە پارێزگای تارانە کە دوو هەفتە پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.