برینداربوونی ٩ كرێكار له كارخانه‌ی فرو ئالیاژی ئه‌زنا
سێشەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۱   |  23-08-2022
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، ٩ كرێكاری كارخانه‌ی فرو ئالیاژی شارستانی ئه‌زنا له ئوستانی لوڕستان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دیگی تواندنه‌وه به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، دزه‌كردنی ئاو بۆ ناو یه‌كێك له دیگهكانی تواندنه‌وه‌ی ئاسن له كارخانه‌ی ”فرو ئالیاژ”ی ئه‌زنا هۆكاری ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌كه بووه و ٩ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ی بریندار كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئەمنییەتی شوێنی كار و دابین نه‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه، لە هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌یان ڕووداوی كاره له ئێران.