فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 بریندار بوونی کۆلبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە
شەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۱   |  20-08-2022

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی مەحموود عوسمانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.مەحموود عوسمانی خەڵکی گوندی جەنگەسەر، سەر بە شاری سەڵماسە و لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لاقی چووەتە سەر مین که لە ئاکامدا لاقێکی لە دەست داوە و بینایی هەر دوو چاویشی لەدەست داوە. شەوی چوارشەممەش کۆڵبەرێکی ١٧ ساڵەی خەڵکی سەقز بە ناوی ئامانج ئازەرپوور لە هەمان سنوور و بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار ببوو کە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ تاران گوازراوەتەوە.