بریندار بوونی کۆلبەرێک لە سنووری سەردەشت
چوارشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۱   |  31-08-2022
کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە ناوی جەعفەر خەزووم ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانان، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بوو. جەعفەر خەزووم لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نۆکانی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئیسلامی پێکراوە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە جەعفەر خەزووم خێزاندار و باوکی چوار منداڵە و خەڵکی گوندی کانی زەرد سەر بە شاری سەردەشتە.