خەدیجە مەهدی پوور بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری ”ئەیوان” کە سزای ٢٠ مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپاوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام دەستبەسەرە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن بەندکراوانی بە تاوانە توندوتیژیی تۆمەتبار کراوە و دراوەتە بەر لێدان و کوتان و لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەشەوە لە مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
خەدیجە مەهدی پوور ماوەی یەک هەفتەیە بە بیانووی بێ ڕێزی کردن بە پیرۆزییەکان لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ڕژیمەوە لە مافی پەیوەندی گرتن بە بنەماڵەکەیەوە بێبەش کراوە و لەو ماوەیەدا هیچ جۆرە پەیوەندییەکی بە ماڵەوە نەبووە.
ناوبراو زستانی ڕابردوو لەلایەن دادگای ئیلامەوە بە چەندین تۆمەتی وەک ” پڕوپاگەندە دژی نیزام” ” بێ ڕێزی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی” و ” بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران” سزا دراوە و بەگوێرەی ماددەی ١٣٤ی یاسای تاوانەکان زیاترین سزا واتە سزای ٢٠ مانگ بەندکرانی بۆ دەرکراوە.
