تووشبوونی ٦١ كه‌س به نه‌خۆشی وه‌با له كوردستان
پێنجشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۱   |  18-08-2022
به پێی ئاماری ڕێكخراوی بێهداشت وده‌رمانی کۆماری ئیسلامی، له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا لانیكه‌م ٦١ كه‌س له كوردستان تووشی په‌تای وه‌با بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له كۆی گشتی ئه‌و ٦١ كه‌سه ٤٤ كه‌سیان له ئوستانی كوردستان به‌سته‌ری كراون و ١٥ كه‌س له ئوستانی كرماشان و ٢ كه‌س له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی وه‌كوو تووشبووی نه‌خۆشی “وه‌با ” تۆمار كراوه. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه، به‌هۆی سه‌فه‌ركردن بۆ ده‌ره‌وی وڵات یان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی هه‌ڵگری باكتری “وه‌با” نه‌خۆش كه‌وتوون.
