خۆکوژی ٢ تازە لاو لە شارەکانی سەقز و کامیاران
هەینی ۲۸-۰۵-۱۴۰۱   |  19-08-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو گەنجی خەڵکی شارەکانی کامیاران و سەقز بە ناوەکانی دیاکۆ زەفەری و ڕەزا ئینسافی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ڕەزا ئینسافی لەڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ئەمە سێیەمین حاڵەتی خۆکوشتنە کە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لە شاری سەقز تۆمار کراوە.لە لایەکی دیکەوە، شەوی سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، لاوێکی خەڵکی گوندی درەویان و دانیشتووی کامیاران بە ناوی کەیوان زەفەری لە ڕێگای خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
