خۆکوژی ٢ لاو لە دیواندەرە و ئیلام
پێنجشەممە ۰۳-۰۶-۱۴۰۱   |  25-08-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو گەنجی خەڵکی شارەکانی دیواندەرە و ئیلام بە ناوەکانی سیرووس ئەسەدی و محەممەد حوسێن مەلەکی هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی گوندی مەوی سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوی سیرووس ئەسەدی لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی محەممەد حوسێن مەلەکی لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.