داخرانی زۆربه‌ی كارخانەکان لە ورمێ و بێكاری سه‌دان كرێكار
دوشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۱   |  29-08-2022
به‌هۆی كێشه‌ی نێوان بانكه‌كان و كارگه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ورمێ و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ڕژیم له بواری ئابووریدا، زۆربه‌ی كارگه‌كان به ته‌واوه‌تی داخراون و به‌سه‌دان كرێكار بێكار و له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئابووری ناسان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی سه‌رمایه له ئێران و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌ڵاوسان، ئاستی به‌رهه‌مهێنانیش هاتووه‌ته خواره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه نرخی مادده سه‌ره‌تایه‌كانی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان چه‌ند هێنده چووه‌ته سه‌ره‌وه. به‌پێی ئاماره‌كان، لە کۆی هەزار و ٥٧٢ کارگەی بەرهەمهێنەری ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ٢٥٦یان داخراون و ئه‌وانی دیكه‌ش به نێوه یان یه‌ك له‌سه‌ر سێی توانای به‌رهه‌مهێنانیان كار ده‌كه‌ن.
