دادگاییکردنی سێ کەس لە خانەنشینکراوان لە ئەهواز
دوشەممە ۳۱-۰۵-۱۴۰۱   |  22-08-2022
ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ، سێ کەس لە خۆپیشاندەرانی خانەنشینکراو بە ناوەکانی ناسر سەعیداوی، محەمەد زەمان کامرەوا و موراد زۆهرابی بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن دژی نیزام, کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ کردەوەی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی بە سازدانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دادگایی و بۆ دوا بەرگرییان لە خۆ، بۆ لقی سێزدەهەمی لێکۆڵینەوەی دادسەرای ئەهواز بانگهێشت کراون.
شایانی باسە کە، ئەم سێ خانەنشینکراوە ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە ژێر هەلومەرجێکی سەختدا لە ناو بەندی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیم لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.