دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەکی خەلکی مەهاباد
پێنجشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۱   |  18-08-2022
هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی “هەمزە ئاوای” مەهاباد بە ناوی یوونس تەنهایی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی یوونس تەنهایی و وێڕای دەستبەسەرکردنی، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ یوونس تەنهایی و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.
