زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بە هۆی ڕەشەباوە لە ئیلام
شەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۱   |  20-08-2022
ڕۆژی هەینی ٢٨ی گەڵاوێژ، بای توند و بارانی بەخوڕ لە پارێزگای “ئیلام” خەساری ماددی و هەروەها گیانیی بە خەڵک گەیاندووە.
بەهۆی ئەو با توندەوە کە ڕووخانی دیواری بەدواوە بووە، لە گوندی “چشمە شیرین” سەر بە شاری “بەدرە” لەو پارێزگایە، ٣٠ سەر مەڕ مردار بوونەتەوە و هەروەها ئاژەڵدارێکی٦٣ ساڵەش بەهۆی برینی قووڵەوە گیانی لەدەست داوە.
لە گوندی “فەرهاد ئاباد”یش چەند قوتابخانەیەکی کانێکس بەهۆی بای توند وەرگەڕاون و لەبەریەک هەڵوەشاونەتەوە.
