فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی جووتیارانی ئیسفه‌هان له‌ لێواری زایه‌نده‌ڕوود
سێشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۱   |  16-08-2022

جووتیارانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئیسفه‌هان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وشكبوونی زایه‌نده‌ڕوود و زه‌ره‌رمه‌ندبوونیان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی گه‌لاوێژ، كۆبوونه‌وه‌ و بڕیاریاندا بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

به‌وته‌ی جووتیارانی مانگرتوو ٢٢ ساڵه‌ ده‌نگی ناڕزایه‌تییان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه‌ به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه‌. ئه‌م جاره‌ش بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شه‌قامه‌كانی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، به‌ڵكۆ به‌رپرسانی ڕژیم بچن به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه‌. جووتیارێكی ناڕازی وتی: “له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌رده‌وام زیانیانم پێگەیشتووە و ئه‌مساڵیش زیاتر له‌ ساڵانی پێشوو به‌هۆی كه‌مئاوی و نه‌دانی حه‌قئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕووده‌وه‌ زیانم به‌ركه‌وتووه‌.