سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ڕۆن نەواتی جیهان له شاری زه‌نجان، له ناڕه‌زایه‌تی به ڕێگریكردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه له چوونه سه‌ر كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی مانگرتوو، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه به‌بیانووی كه‌می سه‌رچاوه‌ی دارایی و دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان، ڕێگرییان كردووه له چوونه سه‌ركاری ٦٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده. ئه‌و له حاڵێكدایه كه هه‌ر یه‌ك له‌و كرێكارانه لانیكه‌م ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه و وێڕای پێنه‌دانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای ئه‌مساڵ، كۆمه‌ڵێك داخوازی ساڵانی ٩٣ بۆ ٩٧ی هه‌تاویشیان هه‌یه كه هێشتا نەدراون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: خاوه‌نكار سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه، هیچ بایه‌خێكی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه.