كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كه‌ره‌ج
پێنجشەممە ۰۳-۰۶-۱۴۰۱   |  25-08-2022
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنوهوهی كه‌ره‌ج، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خنه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه‌ی مه‌عیشه‌تییان له‌به‌رانبه‌ر شاره‌داری كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كه‌ره‌ج وێڕای مانگرتن، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست دابیننه‌كردنی خزمه‌تگوزاری ڕیفاهی، په‌رداختی حه‌قی ”حه‌ریق” و حه‌قی ” شیفتی كاری” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و خوازیاری وڵامدانه‌وه به داخوازییه‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری وه‌لانانی هه‌ڵاواردن له‌لایه‌ن ستادی قه‌یرانه‌وه له‌كاتی په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.