فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 كۆبوونه‌وی ناڕەزایەتی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی فوولادی موباره‌كه‌ی ئیسفه‌هان
سێشەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۱   |  23-08-2022

هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هەواڵی گه‌نده‌ڵی ملیاردی له‌ شیركه‌تی فوولادی موباره‌كه‌ی ئیسفه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ئه‌و شیركه‌ته‌ له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ وەرنەگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌واڵی گه‌نده‌ڵی ٩٢ هه‌زار ملیارد تمه‌نی به‌رپرسانی شیركه‌تی فوولادی خووزستان بڵاوكرایه‌وه‌ و نێگه‌رانی لای پشكدارانی ئه‌و شیركه‌ته‌ و كرێكاران و خانه‌نشینكراوان درووستكردووه‌ و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوان له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ وەرنەگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران و جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.