فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 ناڕه‌زایه‌تی دەربڕینی شۆفێرانی بارهەلگر له‌ گومرۆكی بازه‌رگان
هەینی ۲۱-۰۵-۱۴۰۱   |  12-08-2022

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ گومركی بازه‌رگان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێران له‌ ئاست ماتڵبوونیان به‌بیانووی خراپی داموده‌زگا ئه‌له‌كترۆنییه‌كانی گو‌مرك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ڕژیم له‌و ناوچه‌یه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ لێدانی بۆقی ماشینه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به ‌گوێی به‌رپرسانی گومرك گه‌یاند.