فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی
دوشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۱   |  29-08-2022

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی ”ئه‌لبۆرز”ی شه‌رقی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گۆڕانی پرۆسه‌ی خانه‌نشینكردنیان، كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی ”ئه‌لبۆرز”ی شه‌رقی، ماوه‌ی ٢٠ ساڵه‌ سه‌ختی ده‌كێشن و له‌ خراپترین و بێ ئیمكانات ترین دۆخدا كاریان كردووه‌ و ئێستا له‌ بواری ته‌ندرووستیه‌وه‌ له‌ باروودۆخێكی باشدا  نین و چیتر ناتوانن له‌ کانگاکاندا  كار بكه‌ن. كرێكاران خوازیاری خانه‌نشینكران به‌شێوه‌ی یاساكانی پێشوو بوون.