هەوڵی ڕژیمی ئیسلامی بۆ پەرەدان بە جیاکاری ڕەگەزی لە کوردوستان
دوشەممە ۳۱-۰۵-۱۴۰۱   |  22-08-2022
لە شاری “بۆکان” ڕێژیم لە پیلانێکی نوێدا دەیهەوێ زیاتر پەرە بە جیاکاریی ڕەگەزی بدات و نێوان دەخاتە مابەینی ژن و پیاوی ئەو شارە.
بەپێی زانیارییەکان، لە پارکی ساحلیی “بۆکان” شوێنێکیان کێشاوە و وەکوو پارکی ژنان دیارییان کردووە بەڵام بە خۆشییەوە ژنان و کچان سەردانی ناکەن و پیلانەکەیان پووچەڵ کردووەتەوە.
پێشتریش ڕێژیم هەوڵی دا لە کۆبوونەوەی ڕێوڕەسم و شایی و زماوەندەکان لە تالارەکاندا، ژن و پیاو جیا بکاتەوە، تەنانەت بۆ ئەو بڕیارە سزای جەریمەشی دیاری کردبوو بەڵام خەڵک گوێیان بە هەڕەشە و جەریمەی ڕێژیم نەدا و لەوێش پیلانی رێژیم پووچەڵ کرایەوە. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکارییەوە سیاسەتی جیاکاریی ڕەگەزی بەڕێوە بردووە.