فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 وەستانی پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی ڕازیی کووهدەشت بەهۆی کێشەی ماڵی
شەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۱   |  20-08-2022

پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی ٢٥٠ تەختیی “ڕازیی کووهدەشت”  سەر بە پارێزگای لوڕستان بەهۆی بێکیفایەتی و گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیم ڕاگیرا.

پرۆژەی دروستکردنی ئەو نەخۆشخانەیە لە ساڵی ١٣٩٧ەوە هاتووەتە بواری جێبەجێکردن و ئێستا بەهۆی کێشەی ماڵیی نێوان شارەداری و زانکۆی زانستی پزیشکیی ئەو پارێزگایە، درێژەدان بە دروستکردنی ئەو نەخۆشخانەیە ڕاگیراوە.

لە ساڵی ١٣٩٩دا شارەداری زیاتر لە ٩ میلیارد تمەنی وەک ماڵییاتی سەراسەری(عوارض) بۆ زانکۆی زانست پزیشکی ناردووە کە ئەو بڕە پارەیە زۆر زیاتر لەو ڕێژەیە بووە کە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ستاندارد پێویستە. ئەو پرۆژانەی کە لە کوردستان دێنە بواری جێبەجێکردنەوە دوای ماوەیەک بە هۆکاری گەندەڵیی ماڵیی بەرپرسانی رژیم ڕادەگیرێن.