چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیەکی خەلکی بۆکان
سێشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۱   |  16-08-2022
هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی محەممەد کەریمیخا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی محەممەد کەریمیخا و وێڕای دەستبەسەرکردنی ناوبراو ماڵەکەشیان پشکنیوە. سەرەڕای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی محەممەد کەریمیخا و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
