ڕووخاندنی ماڵی خەلک لە لایەن شارەداری بۆکانەوە
هەینی ۲۸-۰۵-۱۴۰۱   |  19-08-2022
سەرەڕای بوونی تاپۆ و بەڵگەی تەواو لەلایەن خاوەن خانووبەرەکان، شارەداریی بۆکان هەڕەشەی ڕووخاندنی ماڵی هەندێک لە هاوڵاتییانی نێو شار دەکات. هاووڵاتییەکی “بۆکان” لەو بارەوە ڕایگەیاندووە سەرەڕای ئەوەیکە تاپۆ و بەڵگەی تەواوم بۆ خانووەکەم هەیە بەڵام شارەداری هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ماڵەکەم دەڕووخێنن.
ئەو هاووڵاتییە هەروەها وتوویەتی؛ تا ئێستا بەشێک لە ماڵەکەمیان ڕووخاندووە و لە ڕۆژانی داهاتوودا ماڵەکەم بە تەواوی دەڕووخێنن. ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتییان لە بۆکان لە حاڵێکدایە کە ئەو هاووڵاتییانە تاپۆ و بەڵگەی تەواویان بۆ خانووەکانی خۆیان هەیە. شارەداریی بۆکان تەنانەت تا ئێستا ڕوونکردنەوەی سەبارەت بەو کارە بۆ هاووڵاتییان نەداوە.
