ڕێگری لە مافی مەرەخەسی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی ورمێ
هەینی ۰۴-۰۶-۱۴۰۱   |  26-08-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی ڕژیم لە بەندیخانەی ورمێ بۆ چەندەمین جار، ڕێگرییان کردووە لە پێدانی مافی مرەخەسی بە نەرمین ئەحمەدئابادی بەندکراوی سیاسی و بەساڵاچووی خەڵکی بۆکان، کە ماوەی پێنج مانگە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بێ مافی مرەخەسی ڕاگیراوە. نەرمین ئەحمەدئابادی هاووڵاتیی تەمەن ٦١ ساڵ مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی ورمێەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
