ناوی یەکێکی تر لە دەستبەسەکراوانی گوندی بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوی حەکیم میرزایی تەمەن ٢٨ ساڵ ئاشکرا بوو و بەمجۆرە ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژی ڕابردووی ئەو شارە بۆ پێنج کەس بەرز بووەوە. رۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، لانی کەم چوار هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی هیوا میرزایی (برای حەکیم میرزایی)، ئارەش پیری، زاهیر مورادی و ئەنوەر پەیغامی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم پێنج هاووڵاتییە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر و هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم ماڵی ئەم کەسانەیان پشکنیوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دراوەتە پاڵ ئەم پێنج کەسە لە بەر دەستدا نییە.
