کوژرانی کۆلبەرێک لە سنووری بانە
پێنجشەممە ۱۰-۰۶-۱۴۰۱   |  01-09-2022
لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەرانی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ساڵح ڕەشیدزادە تەمەن ٢٣ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری بانە کوژرا. ساڵح ڕەشیدزادە خەڵکی گوندی قەڵەڕەشی شاری سەردەشت بووە و کاتژمێر ١٥: ٣٠ نیوەڕۆ لە سنووری مەروی بانە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە.
جێگای ئاماژەیە کە برایەکی دیکەی ساڵح بە ناوی محەممەد ڕەشیدزادە دوو ساڵ پێش لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری باژاری شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژرا.