کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری بانە
شەممە ۰۵-۰۶-۱۴۰۱   |  27-08-2022
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی ڕێبوار ڕەشیدی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانان،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئیسلامی گیانی لەدەستدا. ڕێبوار ڕەشیدی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی قوڵیاوا سەر بە شاری بانە بووە و لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە بنکەی حەوت تاش لە سنووری بڕوێشکانێ کوژرا.
شایانی باسە ڕێبوار ڕەشیدی باوکی دوو منداڵ بووە و هاوسەرەکەشی دووگیانە.
