فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 کوژران و بریندار بوونی ٣٠ کۆلبەر لە مانگی ئاگۆست دا
پێنجشەممە ۱۰-۰۶-۱۴۰۱   |  01-09-2022

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو کە ٣٧ حاڵەت بووە، ٧ حاڵەت واتە ١٩ لەسەد کەمی کردووە.

بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٢ دا، لانیکەم ٣٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار کراون کە لە سەدا ٩٣ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٧ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٣ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و برینداران لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە ٢٠ حاڵەت بووە.