بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٣٠ی گەلاوێژ،هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم ژمارەیەک لە دانیشتوانی گوندی” داریا ب”یان دەستگیرکرد. هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە چەند رۆژێك لەمەوبەر دانیشتوانی گوندی داریاب بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە بۆنی ناخۆشی كۆمپانیای پێترۆشیمی پاڵاوگەی” گۆهەر” لە گوندەكەیان، جادەیان بەست. بەپێی ڕاپۆرتەکان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێک لەم گوندە بەتۆمەتی بانگهێشتکردنی دانیشتووان بۆ کۆبوونەوە دەرچووە و هەروەها چەند کەسێکیش دەستگیرکراون و ئێستا لە زیندانی دوروددان.
بە وتەی کارناسان بۆنی ناخۆشی ئەم کارگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە تانکی گەورەی هیدرۆکاربۆن پێویستیان بە پاڵاوتن هەیە و زۆر سەرەتان زایەو دەبێتە هۆی تەقینەوەش. بهڵام بەرپرسانی بێکیفایەتی ڕژیم لهم بابهتهوە زۆر کەمتەرخەمن و به گرتن و سهركوتكردن وهڵامی ناڕهزایهتی خهڵك دهدهنهوه.