فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ستاژەکارانی علوم پزیشکی ئەهواز
چوارشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۱   |  24-08-2022

ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، ژمارەیەک لە ڕاهێنەرانی پزیشکی زانکۆی ئەهواز کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد. خۆپیشاندەران بە بەدەستەوە گرتنی نوسراوەهایەک بەرامبەر بە خراپ بەڕێوەبردنی زانکۆی زانستە پزیشکیەکانی ئەهواز و نەبوونی بەرنامەیەکی گونجاو و نووسراو بۆ ڕێکخستنی بارودۆخی ستاژەکاران ناڕەزایەتیان دەربڕی .

ستاژەکارانی ناوچەكانی دیکەی ئێران پێشتر بە ڕێكخستنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی سەبارەت بە نەدانی حەقدەستە دواخراوەکان و پاداشتەكانیان، هەروەها نەبوونی بەرنامەی ڕاهێنانی دروست بۆیان، ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو و خوازیاری ئەوە بوون كە بەرپرسان ولامی خواستەکانیان بدەنەوە.