گواستنەوەی بەندکراوێکی سیاسی بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە
دوشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۱   |  29-08-2022
میکاییل مینبەری بەندکراوی سیاسی پێشوو کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ لە دەستبەسەرکرانی، ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان، بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە گوازرایەوە. میکاییل مینبەری لە ماوەی دوومانگی ڕابردوودا لە مافی دەستپێراگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
میکاییل مینبەری هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە حاڵێکدا بۆ وەرگرتنی ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی میکانیکی کردبوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە گوازرایەوە.
