گواستنەوەی سێ چالاکی بواری ژنان بۆ زیندانی ئێڤین
سێشەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۱   |  23-08-2022
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، ئەسرین درکالە، ئەکرەم نەسیریان و مریەم محەممەدی، چالاکانی بواری ژنان و ئەندامانی کۆمەڵەی دەنگی ژنانی ئێران دەستبەسەر کران و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی زیندانیان بۆ زیندانی ئێڤین گوازرانەوە.
شایانی باسە کە، ئەندامانی کۆمەڵەی دەنگی ژنانی ئێران پێشووتر بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و دەستێوەردان بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی “لە دادگای ئینقلاب حوکمی دوو ساڵ و حەوت مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا بوو.