گیان لەدەستدانی ٢ کریکاری خەلکی نەغەدە و بانە بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار
سێشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۱   |  16-08-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری خەڵکی شارەکانی نەغەدە و بانە بە ناوەکانی عەلی یووسفی و محەممەد قەدیمی لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.
شەوی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی عەلی یووسفی تەمەن ٦٣ ساڵ بە هۆی قورسی برینەکانییەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گیانی لە دەست دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی یووسفی هەمان ڕۆژ لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوە کارە لە گەڕەکی سەلیم ئاوای شنۆ بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە بریندار ببوو.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، کرێکارێکی خەڵکی بانە بە ناوی محەممەد قەدیمی تەمەن ٤٠ ساڵ لە کاتی بیر لێدان و بە هۆی گازگرتووییەوە گیانی لە دەست دا.