
لە بارودۆخێکدا کە وڵات لەگەڵ گەندەڵی سیستماتیک و ناکارامەیی ئیستبدادی دەسەڵاتدار بەرەوڕووە و ئەم بارودۆخە ژیانی هاووڵاتییانی پەکخستووە و ئەوانی لە سەرەتاییترین پێداویستییەکان لەوانە ئاو و کارەبا بێبەری کردووە، ڕەوتی دەرکردن و جێبەجێ کردنی حوکمی نامرۆڤانەی ئێعدام بە ئیرادەیەکی ئاشکرا لەلایەن دەسەڵاتەوە نەتەنیا ڕانەگیراوە بەڵکوو پەرەشی ئەستاندووە.
ئەم دەسەڵاتە بەردەوام لە بڵاوکردنەوەی ئاماری ورد سەبارەت بە ژمارەی بەندکراوان و جێبەجێ کردنی حوکمەکانی ئێعدام خۆی بواردووە، بەڵام بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە کەمپەین گەیشتووە، لە سەرەتای مانگی گوڵانەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ١٢٩ کەس – لەوانە چوار ژن – ئێعدام کراون. تەنیا لە دوو حەفتەی ڕابردوودا، حوکمی ئێعدامی ٢٥ بەندکراو جێبەجێ کراوە کە لەناویاندا دوو منداڵ دەبیندرێ کە لە زیندانەکانی مەلایر و عادڵ ئابادی شیراز لە سێدارە دراون. ئەم حوکمە بە بێ بایەخ دان بە بیروڕای گشتی و ناوەندە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ بەڕێوەچوو و ئەو ئینسانانەیان لە “مافی ژیان” بێبەش کرد.
لە کاردانەوە بەم توندوتیژییە، بەم پێشێلکردنە ئاشکرایەی “مافی ژیان”، شایەدی پەرەسەندنی ناڕەزایەتی بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام و شایەدی پشتیوانیی بەرینی لاوان لە شارە جۆراوجۆرەکان لەم کەمپەینەین. ئەم پشتیوانییە بە داهێنانی جۆراوجۆری خەڵک زیاتر پەرەیەستاندووە.
ئێمە ئەندامانی کەمپەین، وێڕای ناردنی سڵاو و دروودمان بۆ هەموو پشتیوانانی “نا بۆ ئێعدام”، لە هەموو خەڵک بەتایبەت گەنجان داواکارین کە لە هەر کووچە و کۆڵان و شوێنێک، دەنگی ئیعترازی خۆیان لە دژی ئەم سزا نامرۆڤانەیە بەرز بکەنەوە و بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن لەم حەرەکەتە پشتیوانی بکەن. داوا لە هەموو دژبەرانی ئێعدام دەکەین کە شان بە شانی بنەماڵە دادخوازەکان ڕاوەستن و لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیاندا بەتەنیایان نەهێڵنەوە.
لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا، بە داهێنانی هاووڵاتییانی تێکۆشەر لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، هاوپشتییەکی بەرین لە کەمپەینی “سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام” شکڵی گرت. ئێمە لە دڵەوە سوپاسی هەموو تاک و دامەزراوە و حزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنی و مافی مرۆڤەکان دەکەین کە بەشداریان لەم بزووتنەوە جەماوەریەدا کردووە.
هەروەها کۆمەڵێک بەندکراو لە بەندیخانەکانی مەهاباد، بوکان و یاسوج ڕایانگەیاندووە کە لەم حەفتەیەوە بەشداری کەمپینەکە دەکەن و هەموو سێشەممەیەک مان لە خواردن دەگرن. لەگەڵ پەیوەست بوونی ئەم سێ زیندانە بەم مانگرتنەوە، ژمارەی زیندانە بەشداربووەکانی ئەم هەڵمەتە بۆ چل و چوار زیندان زیادی کردووە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٤، بەندکراوانی ئەم ٤٤ زیندانەی خوارەوە بۆ ٦٩هەمین حەفتەی بەردەوام مانیان لە خواردن گرت.
کەمپەینی “سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام”
٣٠ی گوڵانی ١٤٠٤ی هەتاوی
وتەی ڕۆژ: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە