فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بێبەش بوون لە مافی مەرەخەسی بەندکراوێکی سیاسی
سێشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۱   |  09-08-2022

باسام مورادی بەندکراوی سیاسیی خەڵکی کامیاران سەرەڕای تێپەڕاندنی زیاتر لە سێ ساڵ لە ماوەی ئەو پێنج ساڵە بەندکرانەی کە بەسەریدا سەپاوە، هێشتا لە مافی چوونە مرەخەسی بێبەشە و لە بەندی سیاسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە.باسام مورادی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چەندین جار داوای کردووە کە مافی مرەخەسی و چوونەدەرەوەی کاتی لە بەندیخانەی پێ بدرێت، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە هەرجارە و بە بیانوویەک ڕێگرییان کردووە.باسام مورادی مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٩ بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی کامیاران کرا.