فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 گیان له‌ده‌ستدانی 16 كرێكاری فەسڵی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌ شووشته‌ر
سێشەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۱   |  30-08-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی فه‌سڵی له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا، ١٦ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی ڕاپۆرتەکان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی فه‌سڵی كه‌ له‌سه‌ر زه‌ویه‌ كشتووكاڵییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن له‌ كه‌مه‌ربه‌ندی شووشته‌ر له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا پێكیانداوە و ١٦ كرێكار كه‌ ده‌ كه‌سیان ژن و شه‌شیان کەسیان پیاو بوون، گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.