فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 مانگرتنی كرێكارانی شارەداری ڕوودبار
سێشەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۱   |  30-08-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار به‌هۆی پێنه‌دانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

كرێكارانی ناڕازی شاره‌وانی ڕوودبار ده‌ڵێن، شاره‌داری بڕیاره‌ په‌یمانكاری شیركه‌ت بگۆڕێت و ئێمه‌ ته‌نیا تا ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ماوه‌مان هه‌یه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانمانی لێ وه‌ربگرین. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش نوێنه‌ری كرێكارانی شاره‌داری له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار كۆبوونه‌ویه‌كی ئه‌نجام داوه‌ به‌ڵام ئاكامی دانیشتنه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ و كرێكاران نیگه‌رانی چاره‌نووسی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیانن.