برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له سنووری بانه
سێشەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۱   |  30-08-2022
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا له سنووری “كیله “ی بانه خۆی كێشا به كۆڵبه‌راندا و به‌هۆیه‌وه سێ كۆڵبه‌ر به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش ڕووداوه‌كه كۆڵبه‌رانی بریندار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌لاحه‌دین”ی بانه كراون و تاكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر ناوی ئەم کۆڵبەرانە له‌به‌رده‌ستا نییه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه شوێنی رووداوه‌كه‌ی به‌جێ هێشتووه و شۆناسی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاشكرا نه‌بووه.