دەستبەسەرکرانی هەڵسووڕاوێکی مەدەنی لە شاری سنە
چوارشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۱   |  31-08-2022
چالاکێکی مەدەنی، ژینگەپارێز و ئەندامی کەمپەینی خێرخوازی ژیانەوەی کوردستان لە شاری سنە بە ناوی فەردین ڕەحیمی ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای ئینقلابی سنە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج مانگ بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.