فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 ئازادی چوار مامۆستای دەستبەسەرکراوی  دیواندەرە بە دانانی بارمتە
چوارشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۱   |  31-08-2022

چوار مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی ئومێد شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە دوای ٧٦ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانان، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئازاد بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەم چوار مامۆستایە، ئەو چوار کەسە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی دەسپیڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها دیتنی بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.

شایانی باسە کە هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی ئەم پێنج کەسە و وێڕای بێ ڕێزی کردن پێیان، ماڵەکانیانیان پشکنی بوو و تەنانەت لە هاوسەری دوو کەس لەو مامۆستایانەیان دابوو.