فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چارەنووسی نادیاری هاووڵاتیەکی دەستبەرکراوی خەلکی بۆکان
چوارشەممە ۰۹-۰۶-۱۴۰۱   |  31-08-2022

سۆما عەلیزادە هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان کە مانگی ڕابردوو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێیەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام بووە.

ئەو هاووڵاتییە بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەوە درابووە ئازار و ئەشکەنجە، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.

سۆما عەلیزادە ٢٩ ساڵە و خەڵکی بۆکان ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژ بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە.