فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 خۆکوژی کچێکی تازە لاو لە مەریوان بە هۆی ڕێگری کردنی بنەمەڵەکەی لە خوێندن
پێنجشەممە ۱۰-۰۶-۱۴۰۱   |  01-09-2022

کچێکی تازه لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی شێوە بالوایە تەمەن ١٤ ساڵ کە پێشتر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانان، بە هۆی لەسەرەوە بوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
شێوە بالوایە خەڵکی گوندی دێ بونیاو سەر بە شاری مەریوان، چەند ڕۆژ پێش بە هۆی ڕێگری کردنی بنەماڵەکەی لە درێژەدان بە خوێندنی لە پۆلی ١٠ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.

بە پێی ڕاپۆرتەکان  شێوە بالویە دوای ئەوەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە خۆی لە دەلاقەی ماڵەکەیانەوە فڕێداوەتە خوارەوە و ڕانی شکاوە و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوازراوەتەوە هەتا دواجار بە هۆی لەسەرەوە بوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست دا.

جێگای ئاماژەیە کە لە گوندی دێ بونیاو و گوندەکانی دەوروبەری، قوتابخانەی دواناوەندی بۆ خوێندنی کچان نییە و دەبێت بۆ درێژەدانی خوێندن، بچنە شاری مەریوان.