ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كاسبكارانی بازاڕچه‌ی ئومیدی ماكۆ له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاره هه‌ڵه‌كانی ڕێكخراوی ناوچه‌ی ئازادی ماكۆ كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاسبكارانی ناوچه‌ی ئازادی بازه‌رگانی ماكۆ له ئاست ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی كه ڕێكخراوی ناوچه ئازاده تیجارییه‌كان بۆیانی داناوه ناڕازین و ده‌ڵێن: له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت ئاسانكاریمان بۆ بكات، ئاسته‌نگیمان بۆ ساز ده‌كات. ناوچه‌ی ئازادی ماكۆ له ساڵی ٩٠ی هه‌تاویه‌وه وه‌كوو ناوچه‌یه‌كی ئازادی تیجاری ناسراوه به‌ڵام له‌و كاته‌وه تا به ئه‌مڕۆ ژێرخانه‌كانی ئاماده نه‌كراوه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش هیچ سوودێكیان لێ نه‌بینیوه. له‌كاتێكدا ئه‌و سنووره ده‌توانێت ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت بێت بۆ هه‌نارده‌كردنی كاڵا، به‌رپرسانی ڕژیم له پێدانی مۆڵه‌تدا جیاوازی ده‌كه‌ن و زۆرتر بووه‌ته شوێنێكی هاورده‌كردنی كه‌لووپه‌لی ده‌ره‌كی.