فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی زیندانیەکی سیاسی لە زیندانی ناوەندی سەقز
هەینی ۱۱-۰۶-۱۴۰۱   |  02-09-2022

عەتا ڕەحمانزادە ناسراو بە شەماڵ سەقزی بەندکراوی سیاسی تەمەن ٦٥ ساڵی خەڵکی سەقز ڕۆژی هەینی ١١ی خەرمانان، دوای تەواوبوونی سزای ١١ مانگ بەندکران کە بە سەریدا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ئازاد کرا. شەماڵ سەقزی کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ دوای ئەوەی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەنگ و ڕەنگی رژیمی کۆماری ئیسلامی لە گۆڕەپانی هەڵۆی شاری سەقز بە جلی کوردییەوە دەرکەوتبوو، دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
عەتا ڕەحمانزادە دواجار ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای ئینقلابی سەقز دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەمشاره کرا.