فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گوزارشی  بەڕێوەچوونی پلنۆمی دووهەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کمونیستی ئێران بەشی یەکەم
دوشەممە ۳۱-۰۵-۱۴۰۱   |  22-08-2022

کۆبوونەوەی بەرینی کومیتەی ناوەندی حیزبی کمونیستی ئێران هەڵبژێردراوی کونگرەی سێزدەهەم لە ڕۆژەکانی شەممە و یەك شەممە ٨ و ٩ی گوڵانی ١٤٠١ بەرابەر بە ٣٠ و ٣١ ی ٢٠٢٢ بەڕێوە چوو. پلنۆم بە سرودی ئەنترناسیونال و دەقیقەیەک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم کاری خۆی دەست پێکرد و دوای ٢ ڕۆژ کاری پڕ بەپڕ کۆتایی بە کارەکانی هێنا. لەم پلنۆمەدا ئەندامانی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە هەڵبژێردراوی کونگرەی هەژدە و کومیتەی دەرەوەی ولاتی حیزبیش وەک چاودێر بەشدار بوون. گوزارشی سیاسی کومیتەی ئیجرایی، گوزارشی هەڵسووڕانی کومیتەکان و ئورگانەجۆراوجۆرەکانی تەشکیلاتی، ڕاگەیشتن بە بریارەکان و دابەش کردنی کاری ناو کومیتەی ناوەندی حیزب لە مەسەلە سەرەکیەکانی ئەم پلنۆمە بوون.

لە گوزارشە سیاسیەکەی کومیتەی ئیجرایی دا بە چاوگێڕانێکی کورت بە سەر بارو دۆخی جیهانی دا و ئاکامی شەڕی ئەمپریالیستی لە ئوکراین کە باڵی ڕەشی بە سەر هەموو دونیادا کێشاوە دەستی پێکرد. ئەگەر چی روسیە لە هەدەفە سەرەتایەکانی خۆی لە هیڕش بۆ سەر ئوکراین و ڕوخانی دەولەتی زلنسکی بێ ئاکام مایەوە، لە ستراتژی نیزامیەکەیدا جارێکیتر هەموو هێزی خۆی خستە سەر مەنتەقەی دونباس لە ڕۆژهاەڵاتی باشوور، بەو مەبەستەی کە بە داگیر کردنی ئەم مەنتەقەیە  ئەوەش بە کریمەوە بچەسپێنێ ، بەڵام ئەم ئاڵ و گۆڕەش لە ستراتژی نیزامیدا نەیتوانی هێج ئاڵ و گۆرێک لە ماهیەتی ئەمپڕیالیستی ئەم شەڕە کەم بکاتەوە. بە هەموو ئەم گۆڕانکایانەوە دەتوانین ئەم شەڕە لە چوار چێوەی رەقابەتە لە میژینەکانی نێوان ئەمپریالیستەکان بە حیساب بێنین. یەکێک لە هۆ سەرەکیەکانی پێکهاتنی ئەم شەڕە هەوڵ و تەقاڵای ئامریکا و دەولەتەکانی ئەندامی ناتۆ بۆ پەرەپێدانی مەیدانە نیزامیەکانیان بوو. کەواتە ئەم شەرە بۆ ئوکراین کە لە چەشنی شەرێکی دیفاعیدا دە یباتە پێشەوە، لە واقێعدا شەڕێکی نیابەتی لە لایەن ناتۆوەیە. هەر ئەوەی کە ئامرێکا بودجەیەکی ٤٠ میلیارد دۆلاری بۆ یارمەتی بە ئوکراین پەسەند کردوە و دەوڵەتانی ئەندامی ناتۆش بە دانی یارمەتیە ماڵی و نیزامیەکانیان بە ئوکراین، نیشاندەری ئەوەیە کە ناتۆ لایەنێکی ئەسڵی ئەم شەڕە ئەمپریالیستیەیە.

بەڵام ئەم تراژدیە تەنیا خەڵکی ئوکراین کە لە ژێر بۆمبارانی ئەرتەشی ڕوسیەدان  و ئاوارە دەبن ناگرێتەوە بەلکو بە لەبەر چاو گرتنی جێگا و پێگەیەک کە روسیە و ئوکراین لە بەرهەم هێنان و هەناردە کردنی نەوت و دانەوێڵەی ڕەوغەنی و کود و بەتایبەت ڕوسیە لە هەناردە کردنی نەوت و گازدا هەیانە ، چوونە سەرەوەی قیمەت خواردەمەنی و سووتەمەنی بە شوێن خۆیدا هێناوە و بۆتە قەیرانێکی گەورە لە ژیان و بەڕێچونی خەلکی دونیادا. دواهاتەکانی ئابووری شەڕەکان، وشکە ساڵیەکانی سەرچاوە گرتوو لە گٶڕانی کەش و هەوا و دواهاتەکانی کڕۆنا تا ئێستا زیاتر لە ١٦٠ میلیون کەسی لە ٤٢ وڵاتی دونیا لە گەڵ نا ئەمنی لە غایەت بەدەری خواردەمەنی بەرەو ڕوو کردوە.  شەڕی ئەمپڕیالیئستی لە ئوکراین بە خێراێەکی زۆرەوە دونیای بەرەو چەند جەمەسری بردوە. بە لەبەر چاو گرتنی ئەوەی کە هەموو پێش بینیەکان حیکایەت لەوە دەکەن کە چین لە دە ساڵی داهاتوودا لە ئامریکا پێش دەکەوێ و  دەبێتە گەورەترین وڵاتی ئابووری دونیا، ئامریکا و باقی ئەندامانی ناتۆی هێناوەتە سەر ئەو باوەڕە کە دەبێ لە هەر هەل و مەرجێکدا بە زیاد کردنی بودجەی نیزامی و فەعال کردنەوەی سەر لەنویی پەیمانە نیزامیەکانیان، توانایی باڵاتر بوونی  هێزی نیزامی خۆیان بە سەر چیندا  ڕابگرن. ئەمە بەو مانایەیە کە دونیا دەچێتە ناو دەورێکی تازە لە بەربەرەکانیی نیزامی دەسەلاتە گەورەکانی سەرمایەداری. بردنە سەرەوەی بودجەی نیزامی ئامریکا و باقی ئەرتەشەکانی ناتۆش هەر بۆ ئەم مەبەستەیە.

لە سەر زەمینەی ئەم بارودۆخەی دونیا، دوو ڕەوت هاوتەریب لە گەڵ یەکتر گەشە دەکەن، یەکەمینیان ڕاست گرایی و ڕەگەز پەرستی دەوڵەتی و دووهەمینیش مانگرتنی کرێکاری و ئیعترازە جەماوەریەکان کە هەر کامەیان هەوڵ دەدەن بەرەو پێشەوە هەنگاو هەڵبگرن. لە هەڵبژاردنی ئەم دوایانەی فەڕانسە حیزبی ڕاستی ئیفراتی مارین لوپن زیاتر لە ٤١ لە سەدی دەنگەکانی هێنایەوە. لە بریتانیا دیسان لە زەمینەی تەوەروم و گرانیدا ڕاستترین لایەنی ناو حیزبی موحافزەکار بە گرتنە پێشی سیاسەتی ڕاسیستی دەرکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا هاتنە پێشەوە. لە ئیتالیا راستی ئیفراتی خەریکە لە دەسەڵات نزیک دەبێتەوە. بەڵام لەم لایشەوە هاوکات لە گەڵ ئەم ئاڵ و گۆڕانە، لە بریتانیا زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس لە بەڕێوەبەرانی ڕیگای ئاسن بە ئیزافە حەقدەست و باشتر بوونی هەل و مەرجی کار و ئیعتراز بە بێکارسازیەکان دەستیان دایە مانگرتن کە لە ٣٠ ساڵی ڕابوردودا وێنەی نەبووە. لە ئاڵمان لە ناوەڕاست مانگی جوڵایدا کرێکارانی سێ بەندەری گەورەی ئاڵمان دەستیان دایە مانگرتن و هێنانە خوارەوەی بارەکانیان ڕاوەستان. دیسان لە ئاڵمان مانگرتنی ٢٠ هەزار کەس لە بەڕێوەبەرانی لوفت هانزا لە حەوتوەکانی ڕابوردودا بوونە هۆی ئەوە کە زیاتر لە ١٠٠٠ پەرواز ی ئەو شیرکەتە هەڵوەشێتەوە. لە ئوستڕالیا بەڕێوەبەرانی بەشی هێنان و بردنی بار لە فڕٶکەخانەکانی بەشی ڕۆژ‌هەڵات  دەستیان دایە مانگرتن. لە سریلانکا دونیا شاهیدی ئەوە بوو کە چۆن ئیعتراز بە تەوەروم و گرانی لە گەڵ ناڕەزایەتی گشتی لە دژی سیاسەتی ڕیازەتی ئابووری بەرەو ڕووبووە و توانی ببێتە ئاخێزێکی جەماوەری و  بە لە بەریەک ترازانی ئابووری دەوڵەتیی، خەڵک چوونە ناو کاخی ریاسەتی جمهرری. لە ئالبانی بە دانی دروشمی ” لە ئولیگارشیەکان ماڵیات وەر بگرن نەک لە خەڵک” بزووتنەوەیەکی گەورەی جەماوەرییان وەڕێخست.

کمونیستەکان و سوسیالیستە شۆڕشگێڕەکان کاتێک کە مانگرتنی کرێکاری و ئیعترازەکان لە دژی بەرنامەکانی ریازەتی ئابووری کە نیشانەی خۆڕاگری وئیعتراز لە دەست بارودۆخێکە کە لە ئارادایە دەبینن، کاتێک دەور و نەقشی ژنان لە وەڕێ خستنی بزووتنەوەی جەماوەری لە دژی یاساکانی دژ بەژن و بزووتنەوە لە دژی وێران کردنی ژینگە دەبینن، هیچ ڕێگایەکیان نیە بێجگە لە بەشداری هەڵسووراوانە و یارمەتی گەیاندن بە ئەمری بارهێنان و ڕابەری کردنیان. بزووتنەوەی سوسیالیستی بە پشتیوانی ئەم بزووتنەوە رادیکاڵانەی دژی سەرمایەدار دەتوانێ بچێتە بەربەرەکانی لە دژی دەوڵەتانی سەرمایەداری و جەرەیاناتی راستی دەرەوەی دەوڵەت.