ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی سووفیان سەر بە شاری شنۆ
یەکشەممە ۱۳-۰۶-۱۴۰۱   |  04-09-2022
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، دانیشتووانی گوندی “سووفیان”ی شنۆ له‌ئاست بێ ئاوی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره به‌كێشه‌كانیان، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاوی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتەکان، دانیشتووانی گوندی سووفیان ماوه‌ی دوو حه‌وتوویه كه ئاوی لووله‌كه‌شیان بڕاوه و خه‌ڵكی هه‌ژاری گونده‌كه له ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ئاوی خواردنه‌وه دابین ده‌كه‌ن. هاووڵاتییه‌ك له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: چه‌ندین جار داوایان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه كه كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ئیدراه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره پیانیان وتووه كه ئاو كه‌متر به‌كار بهێنن، له‌حاڵێكدا هه‌ر ئاویان نییه تا به‌كاری بهێنن.