فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی شارەداری قەلعە رەئیسی
دوشەممە ۱۴-۰۶-۱۴۰۱   |  05-09-2022

زیاتر لە 5 مانگە کرێکارانی شارەداری قەڵا ڕەئیسی حەقدەستیان وەرنەگرتووە و هەر بەم هۆیەوە چەند ڕۆژێكە کارەکانیان ڕاگرتووە. کرێکاران بە ئامادەبوون لە نووسینگەی ئیمام جومعە لە قەڵای ڕەئیسی درێژەیان بە ناڕەزایەتی خۆیان دا و داوای بەدواداچوونی مافەکانیان کرد.
یەکێک لە کرێکارانی شارەداری ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٥ مانگە هیچ حەقدەستێکیان وەرنەگرتووە و وتی: لەم ٥ مانگەدا کێشەی زۆرمان هەبووە و لە دوکانەکانی شار قەرز دەکەین، بەڵام ئێستاش بەهۆی زۆری قەرزەکەوە، چیتر هیچ قەرزێکمان پێنادەن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: مانگی ڕەزبەرە و ده‌بێ مناڵە‌كانمان كه‌لوپه‌لی نووسین و جلوبه‌رگ ئاماده‌ بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڕاستی شه‌رمەزاریانین و توانایی کڕینمان نییه‌ بۆیان.