ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، ژینگه‌پارێزان و كارناسانی بواری ئاو له‌ئاست وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌و باروودۆخه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ژینگه‌پارێزانی ناڕازی نزیكه‌ی هه‌زار ملیارد تمه‌ن بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ته‌رخان كراوه و وڵاتی ژاپۆنیش ١٠ ملیۆن دۆلار یارمه‌تی ده‌وڵه‌تی داوه، به‌ڵام له سه‌دا ٩٥ی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه وشكبووه و له ڕۆژانی داهاتوودا به ته‌واوه‌تی وشك ده‌بێت. كارناسانی بواری ئاو هۆشداری ده‌ده‌ن كه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پاییز و هه‌ڵكردنی ڕه‌شه‌با، گه‌رده‌لوولێك له خۆڵ و خۆێ به‌سه‌ر شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌دا ده‌بارێت و وێڕای زیانه‌كانی بۆ ژینگه و كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه، ته‌ندرووستی خه‌ڵكیش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.