به‌پێی ڕاپۆرتەکان، كه‌متر له یه‌ك حه‌وتوو به كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان ماوه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ دابینكردنی ئیمكانات بۆ خوێندكارانی هه‌ژاری ئیلام هه‌ڵنه‌گرتووه.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئوستانی ئیلام، لانیكه‌م ٩ هه‌زار خوێندكاری ئه‌و ئوستانه پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن درێژه به پڕۆسه‌ی خوێندن بده‌ن و ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن. هاووڵاتییه‌ك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: به‌هۆی گرانی و هه‌ڵاوسانه‌وه منداڵی بنه‌ماڵه كرێكار و هه‌ژاره‌كانی ئوستانی ئیلام له بازاڕی كاردا یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن و چه‌ند هه‌زار منداڵ له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن دوور كهوتووهنهتهوه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه بنه‌ماڵه‌كانیان توانایی ئه‌وه‌یان نییه ئیمكاناتی ئامووزشییان بۆ دابین بكه‌ن.